بیتكۆین 50 ٪ ی بەهای خۆی لە دەستدا

دوای ئەوەی جارێكی تر حكومەتی چین لە رێگای بانكی ناوەندی وڵاتەكەیەوە داوای لە كۆمپانیا و بانكە گەورەكانی وڵاتەكەی كرد بە هیچ جۆرێك پشتیوانی دراوی ئەلكترۆنی نەكەن، نرخی بتكۆین زۆر بە خێرایی بۆ خوار 3 هەزار دۆلار دابەزی  ئەمە لە كاتێكدایە و لە هەموو ساڵی 2021 هێندە نرخەكەی دانەبەزیووە.

ئەگەر بیتكوین شكست بهێنێت لە پاراستنی ئاستی نرخی 32 هەزار دۆلار تا كۆتایی هەفتەی ئێستای بازرگانی (25 ی حوزەیران) ، ئەو رەوتە بەرەو خوارە بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام دەبێت، بە و پێیەوە شرۆڤەكاران دەڵێن، نرخی بیتكوین لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی 22 ٪ دابەزیوە بۆ تەنانەت 31 هەزار دۆلار .

بە گوێرەی داتاكانی تەلەگراف-ی بیتكۆین، دراوی بیتكۆین دەتوانێت جارێكی دیكە رۆڵێكی گرنگ لە راستكردنەوەی نرخدا بگێڕێت.


AM:10:34:23/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 321 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌