نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا 73 دۆلارە


ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 75 سەنتە.

هاوکات  نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت.

پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.


AM:10:33:21/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌