ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران ھەڵدەگیرێت

باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق رایگەیاند، چاوەڕوانی ڕەزامەندیی عێراقین بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزای نێوان ھەردووك وڵات.

بەپێی هەواڵی مێدیایی ئێرانی، ئیرەج مەسجیدی باڵوێزی ئێران لە عێراق لە وتووێژێكدا لەگەڵ ئێرنا رایگەیاند پرسی ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا تەنیا بۆ چلەی حسەینی بەرتەسك ناكرێتەوە، ھەنگاوی پێویست لە لایەن ئێرانەوە ھەڵگیراوەو چاوەڕوانی ڕەزامەندیی لایەنی عێراقین بۆ ھەڵگیرانی ڤیزا.

مەسجیدی راشیگەیاند بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا لەگەڵ دەوڵەتی عێراق وتووێژمان كردووەو لێژنەیەكی ھاوبەشیش پێكھاتووە و باسی زۆر لە كۆبوونەوە ھاوبەشەكاندا كراوە كە ئەو كۆبوونەوانە لێك گەییشتننامەیەكیان لێ كەوتەوە كە خەریكە ڕێك و پێك دەكرێت و بە واژۆكرانی لە لایەن عێراقەوە لەم پەیوەندییەدا خەڵك ئاگادار دەكەینەوە.

باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وتیشی: ئەم ھەنگاوە نەك ھەر بۆ چلەی حوسێنی بەڵكو بۆ ھەمیشەییەو گشتییە.



PM:06:12:16/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 397 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌