نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە سەروو 70 دۆلار.

ئەمڕۆ سێشەممە لە كاتی كردنەوەی بازاڕە جیهانییەكان، نرخی نەوتی برێنت بە 70.13 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە 67.98 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە 70 دۆلارەوە هاتە خوار 66 دۆلار بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێكە جارێكی دیكە نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

دوو هۆكاری سەرەكی، كە لە ماوەی ڕابردوو كاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی نەوت هەبووە، بریتین لە مەترسییەكانی كۆرۆنای هیندی و هەروەها هەڵگرتنی ڕێكارەكان لە بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا، ئەمە جگە لە نەوتی كۆگاكراوی عەمبارەكانی ئەمریكا، كە بە كەمبوونەوەی نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و بە پێچەوانەشەوە.


PM:12:42:01/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌