بانكی ڕافیدەین قەرزی 50 ملیۆن دیناری بۆ فەرمانبەران ڕاگەیاند


بانكی ڕافیدەین قەرزێكی چەند ملیۆن دیناری دەداتە فەرمانبەران، مەرج و ڕێنماییەكانیشی ئاشكراكرد، قەرزەكە تایبەتە بە نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی خانوو.

ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بانكی ڕافیدەین بڵاویكردەوە، پێشكەشكردنی قەرز بۆ دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی خانوو بۆ فەرمانبەرانی حكومەت دەستپێدەكەن، كە بڕەكەی تا 50 ملیۆن دینار دەبێت.

بانكەكە باسیلەوەشكردووە، ئەولەویەتی وەرگرتنی قەرزەكە بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە، كە هەڵگری كارتی زیرەكی (ماستەر كارت)ن.

ڕونیشیكردووەتەوە، ڕێژەی سوودی قەرزەكە 5% دەبێت، فەرمانبەران بۆ كاروباری نیشتەجێبوون و نۆژەنكردنەوەی خانووەكانیان، دەتوانن لێی سوودمەندبن.

قەرزەكەی بانكی ڕافیدەین هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا ئەو بانكە لقی لە هەرێمی كوردستان نیە.



PM:05:32:18/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 383 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌