حكومەتی هەرێم بڕیارێكی گرنگی بۆ كارەبا دەركرد


حكومەتی هەڕێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی بڕی گۆڕانكاری لە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار، بۆ پرۆژەكانی كارەبا كە 20 پرۆژەیەو بەهاكەی زیاتر لە 8 ملیار دینارە.

 كاروان ئیبراهیم فەقێ، بەڕێوەبەری پلان و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەنوسراوی ژمارە (2162) لە 24/2/2021 كە واژۆی دكتۆر ئومێد سەباحی سەرۆكی دیوانی لەسەرە تیایدا، رەزامەندی دراوە بە خەرجكردنی رێژەی جیاوازی ئەو گوژمەیەیەی لە ئەنجامی گۆڕانكاری نرخی دراوەكان دروست دەبێت بە هەمان مەرجی رەزامەندی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان.

ئاشكرا شیكرد لە سنوری سلێمانی زیاتر لە 20 پرۆژە كە بەهۆی گۆڕانكاری نرخی دراو وەستابوون دەستپێدەكەوە.

وتیشی، بەهای كۆی ئەو پرۆژانە زیاتر لە (8) ملیار دینارەو چاوەڕێی وەزارەتین كە رێنمانی دەربكاتەوە و پرۆژەكان دەستپێبكاتەوە.


PM:03:05:25/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 221 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌