ئاگادارییه‌ك له‌ هاتووچۆی سلێمانی-یه‌وه‌ بۆ شۆفێران


 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ئه‌گه‌ری به‌ستنی شه‌قام‌ و ڕێگه‌‌وبانه‌كان هه‌یه‌ و داواكاره‌ سه‌ردانی‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن.

​ئاوێنه‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه‌ له‌كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ئه‌گه‌ری به‌ستنی شه‌قام ‌و ڕێگه‌‌وبانه‌كان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی وه‌ك (ئه‌زمه‌ڕ‌و گۆیژه‌).

هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ داوا له‌شۆفێران ده‌كات سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌ودا، تاوه‌كو تووشی هیچ ڕووداوێكی نه‌خوازراو نه‌بن.



PM:01:00:21/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌