شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی بەغدا سەردانی سلێمانی دەکەن

بەمەبستی ئاگاداربون لەکارە بازرگانیەکان و بەھێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو ژووری بازرگانی پیشەسازی بەغداد و سلێمانی و کارمەندانی بەشی پەیوەندیەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ھەردوو ژوور، شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی بەغدا سەردانی سلێمانیان کرد.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە دکتور عەلا عبدلساحب النوری، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی بەغداد و سیف الحمدانی، راوێژکاری پەیوەندیەکان و راگەیاندنی ژووری بازرگانی بەغداد.

سەرەتای دانیشتنکە باس لە پەیوەندییە بازرگانیەکان کراو داواکرا هەوڵبدرێت بازرگانان گرنگی بدەن بەبەرهەمی ناوخۆی و کارگە لەناوخۆدا دامەزرێنن و پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆی بکەن.

پاشان شاندەکەی ژووری بازرگانی بەغداد سیستمی ئەلکترۆنی ژووریان بەسەرکردەوە کە بازرگانان کارەکانیان بە یەک پەنجەرە بۆ رای دەکرێت و بە خێرای کارەکانیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

دواتر سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ شاندی ژوری بازرگانی بەغداد سەردانی پرۆژەی کۆگاکانی ژووریان کرد، شاندەکەی ژووری بازرگانی بەغداد سەرسورمانی خۆیان پیشاندا لە پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بە یەکێک لە پرۆژە گەورەکان لەسەر ئاستی عێراق وەسفیان کرد.

ئاماژەیان بەوەدا گەورەترین پرۆژەی گەنجینەیە کە تا ئێستا بەو شێوە پێشکەوتووە بینویانە لە تەواوی عێراقدا کە هەموو پێداویستیەک لەخۆ دەگرێت و کارەکانی زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت.

شاندەکەی ژووری بازرگانی بەغداد سەردانی بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیان کرد و لەگەڵ حەسەن رەحیم، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و دکتۆر شەوقی، بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کۆبونەوە و باس لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانیان کرایەوە بۆ ئەنجامدانی پێشانگا لەنێوان هەردولادا و ئاشناکردنی بازرگانانی بەغداد بۆ بەشداریکردن لە پێشانگاکانی نێودەوڵەتی سلێمانی.

حسن رەحیم، بەڕێوەبەری پێشانگای سلێمانی خۆشحاڵی خۆی پیشاندا لەبەرامبەر سەردانەکەی شاندی بازرگانی بەغدا و خەمخۆریان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکان پشتیوانی خۆی پیشاندا بۆ هەموو هاوکاریەک بۆ بەرەو پێشچونی کاری پێشانگا.


PM:02:23:14/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 645 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌