به‌های‌ لیره‌ی‌ توركی‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زی‌


جارێكی‌ تر به‌های‌ لیره‌ی‌ توركی‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زی‌ و نرخی یه‌ك دۆلار به‌ 7.91 لیره‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.


دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا بڕیاریاندا تا كۆتایی هه‌فته‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتووچۆ رابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌های‌ لیره‌ی‌ توركی‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌ڕێژه‌ی‌ سه‌دا 1 دابه‌زی‌.

له‌ نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆدا له‌ بازاڕه‌كانی‌ توركیا نرخی یه‌ك دۆلار به‌ 7.91 لیره‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوای‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ له‌ناكاوی‌ ژماره‌ی‌ توشبووان و مردووان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌فته‌كانی‌ دواییدا، ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا بڕیاریاندا قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتووچۆ رابگه‌یه‌نن و چه‌ند رێوشوێنێكی‌ تر بگرنه‌به‌ر، ئه‌مه‌ش فشاری‌ زیاتر له‌سه‌ر ئابووری‌ ئه‌و وڵاته‌ دروست ده‌كات.

له‌ ماوه‌كانی‌ رابردوودا به‌های‌ لیره‌ی‌ توركی‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زی‌ و گه‌یشته‌ 8.58 لیره‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆلارێك، به‌ڵام له‌ رۆژانی‌ داوییدا جۆرێك سه‌قامگیری‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌ و به‌هاكه‌ی‌ به‌رزبووه‌وه‌.


PM:02:35:01/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌