بریاری قەدەغەی هاورەدەكرنی بەرهەمەكانی پەلەوەر بەردەوامە

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، ماوەی زیاتر لە یەك ساڵە بریاری قەدەغەی هاورەدەكرنی بەرهەمەكانی پەلەوەریان داوە تا ئێستاش جێبەجێكردنی ئەو بریارە بەردەوامەو كاری پێدەكرێت.

حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئەو هەوڵانەی باس لە هاوردەكردنی بەروبوومی پەلەوەرەی دەكەن لە وڵاتانی دراوسێوە بە بڕی ملیۆنان دۆلار دوورن لە راستیەوە‌و هیچ بنەمایەكیان نیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییدا ماوەی زیاتر لە ساڵێكە حكومەتی عیراق بڕیاریداوە هاوردەكردنی مریشكی زیندوو بەستو و هێلكە لە دەرەوە قەدەغە بكات‌و تائێستاش جێبەجێكردنی ئەو بریارە بەردەوامەو كاری پێدەكرێت.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئەوەشی خستەڕوو،  سەرجەمی ئەو بەروبوومە پەلەوەریانەی دێنە وڵاتەكەمانەوە بە رێگەی نایاسایی هاوردە دەكرێن‌و دەكرێت لە دەروازە نارەسمیەكانەوە بێنە ناوەوە، داواش لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات لە پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی رێگری لە هاوردەكردنی ئەو بەرهەمانە بكەن كە بریاری قەدەغەكردنیان دراوە.


AM:08:56:21/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌