کاری کەشتییەکان لە ئوم قەسر دەستی‌ پێکردەوە


ئەمرۆ دوای زیاتر لە 10 رۆژ ئوم قەسر دەستی بەكارەكانی كردەوە و كەشتییەكان بارھەڵگرەكانیش بارەكانیان داگرت.

بەرپرسێكی بەندەری ئوم قەسر ئه‌مرۆ شەممە٩ی تشرینی دووهەم، بە رۆیتەرزی راگەیاند، كارەكانی بەندەری ئوم قەسر دەستی‌ پێکردەوە و ئەمرۆ كەلوپەلە سەرەتاییەكان لەو بەندەرە داگیراون. ھەروەھا ھەموو شۆستەكانی بەندەرەكە پێشوازی لە كەشتییە بارەلگرەكان دەكەن.

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كەشتیانەی تایبەتن بە كەرستە سەرەكییەكانی وەكو دانەوێڵە و روۆن و شەكر و بەرھەمەكانی دیكەی خۆراك ، كارەكانیان رایی كرا و بارەكانیان داگیران.

ئەمە لەكاتێكدا لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا رێگەی بەندەری ئوم قەسری بەسڕە، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە گیرابوو ، بەو ھۆیەوە كارەكانی بەندەرەكە وەستابوو ھاتووچۆش پەكی كەوتبوو.



PM:06:11:09/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 218 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌