شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەرەو تایوان بەڕێکەوتن

لەسەر داوای ژووری بازرگانی تایوان شاندێکی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەرەو ووڵاتی تایوان بەڕێکەوتن.

دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند "لەسەر داوای ژووری بازرگانی تایوان به‌مه‌به‌ستی بەھێزکردنی کاری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ شاری سلێمانی شاندێکی بازرگانی ژوور لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانان بەرەو ووڵاتی تایوان بەڕێکەوتن".

ڕاشیگەیاند "ئامانج لەسەردانەکە واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵێکی کاری ھاوبەشە لەنێوان ھەردوو ژوورە بازرگانیەکە وە بەشداریکردنە لە پێشانگایەکی بەرھەموکانی ووڵاتی تایوان و دانیشتن لەگەڵ بازرگانانی ئەو وڵاته‌دا".

شاندەکه‌ی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێکھاتووە لە سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور و ژمارەیەک لە بازرگانان و پیشەسازان لە بوارە جیاوازەکاندا بەشدارن تابتواندرێت کاری ھاوبەش لە نێوان ھەردولادا ئەنجام بدرێت و په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان به‌هێزتر بكرێت.


PM:11:04:08/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌