تایلەند هاوردەكردنی برنج بۆ عیراق دەستپێدەكاتەوە

وه‌زارەتی بازرگانی تایلەند ئاشكرایكرد: كە مانگی داهاتوو یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەگەڵ حكومەتی عیراقدا ئیمزا دەكەن و بەو شێوەیەش دەست بە هەناردەكردنی برنج بۆ عیراق دەكەنەوە.

هاوكات جوكیتا ئۆفا سونگ سەرۆكی كۆمەڵەی هەناردەكارانی بەرهەمی برنجی تایلەندی رایگەیاند: كە بازرگان و هاوردەكارانی عیراق گرنگییەكی زۆر بە بەرهەمی برنجی وڵاتەكەیان دەدەن و لەناوخۆی عیراقیش خواستێكی باش لەسەر بەرهەمی برنجەكەیان هەیە، بەڵام ماوەی نزیكەی 10 ساڵە بەهۆی رەخنەكان و مەترسیەكانەوە لە ئاستی كوالێتی بەرهەمی برنج مامەڵە بازرگانیەكانیان راگیراوە.

وتیشی: بەپێی رێككەوتنی نوێیان لەگەڵ عیراق حكومەتی تایلەند پابەند دەبێت بە دابینكردنی دڵنیایی بۆ ئەو هەناردەكارانەی وڵاتەكەیان كە بەرهەمی برنج لە تایلەندەوە هەناردەی عیراق دەكەن و بەو ئەو مەبەستەش چەند كۆمپانیایەك بەرەزامەندی حكومەتی عیراق دیاری دەكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد: كە ساڵی 2018 عیراق زیاتر لە 873 هەزار تۆن برنجی لە تایلەندەوە هاوردەكردووە كە ئەوەش بەبەرزترین بڕی هاوردەكردنی برنجی تایلەندی لەلایەن عیراقەوە دادەنرێت.


PM:05:40:08/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 93 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌