وەزیری کشتوکاڵ پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی گوڵی سروشتی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٤/١١/٢٠١٩، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،  پڕۆژەی كوردستان فلاوەری بەسەركردەوە، كە پرۆژەیەكی بەرهەمهێنانی گوڵی سروشتیەو مانگانە توانای بەرهەمهێنانی ١٥٠ هەزار گوڵی هەیە.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە..

"ئەمڕۆ دووشەممە/٤/١١/٢٠١٩، پڕۆژەی كوردستان فلاوەرمان بەسەركردەوە، كە پرۆژەیەكی بەرهەمهێنانی گوڵی سروشتیەو مانگانە توانای بەرهەمهێنانی ١٥٠ هەزار گوڵی هەیە.

دەستخۆشیمان بۆ خاوەنی پڕۆژەكە هەبوو، وەبەرهێنان لەكەرتی كشتوكاڵ كەمترە لە ٢%، بۆیە رێنمایەكان هەموار دەكەینەوە بۆ ئەوەی ئاسانكاری بۆ كەرتی تایبەت بكرێت لەچوار چێوەی یاسا بەركارەكان تاوەكو كەرتی گشتی و تایبەت هاوەتەریب هەنگاو بۆ بونیادنانی ژێرخانی كشتوكاڵی و ئاودێری بنێن”.


PM:09:19:04/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌