پێنجەمین ڤیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستی پێكرد


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، پێنجەمین ڤیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستی پێكردو بڕیارە بۆ ماوەی دو رۆژ بەردەوام بێت.

ئاوێنە: ڤیستیڤاڵەكە لەلایەن تۆڕی رێكخراوەكانی هەڵەبجەوە رێكخراوەو تێیدا بەرهەمە ناوخۆییەكانی ناوچەی شارەزور و هەڵەبجە دەخرێنەڕو. 

ڤیستیڤاڵەكە سەعات 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پاركی شاری یاری هەڵەبجە بە ئامادەبونی سەدان كەس كە هاتون بۆ بینینی بەرهەمەكان، دەستی پێكرد. 

لە ناوچەی‌ هەڵەبجە 10 هەزار دۆنم زەوی‌ کراوەتە باخی هەنار و بە پێی چەند ئامارێک ساڵانە زیاتر لە 55 هەزار تەن بەرهەمدەهێنرێت.

لە چوارچێوەی‌ فێستیڤاڵەکەدا چەندین کاری هونەری لە رووی شێوەکاری و گۆرانی و هونەری فۆلکلۆر و چەند کاری تر ئەنجامدەدرێت.

ساڵانە لەم وەرزەدا لەلایەن رێکخراوەکان و جوتیارانی هەڵەبجەوە فێستیڤاڵی هەنار ئەنجامدەدرێت کە تیایدا سەرجەم بەرهەمە خۆماڵییەکان دەخرێنەڕو.


PM:08:29:01/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 94 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌