دروستكردنی هێڵی ئاسنین لەنێوان عێراق و ئێران دەكەوێتەبواری جێبەجێكردنەوە


 لێپرسراوێكی ئێران رایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە دەست دەكرێت بە پرۆسەی راكێشانی هێڵی ئاسنی نێوان شاری شەلمچەی ئێران‌و پارێزگای بەسرە لە عیراق.

سەعید رەسوڵی بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، پرۆژەیەك هەیە بۆ ئەوەی لە رێگەی هێڵی ئاسنینەوە ئێران بە عیراقەوە ببەسترێتەوە، لەگەڵ دروستكردنی 2 وێستگەی نوێ لە هەردوو دەروازەی سنووری شەلمچەو خەسرەوی.

وتیشی، رێوشوێنەكانی كاركردن لە هێڵی شەلمچە – بەسرە دەستیپێكردوەو بەمنزیكانەش پرۆسەی جێبەجێكردنی هێڵەكە دەست پێدەكات كە درێژیەكەی 32 كیلۆ مەترە، لەگەڵ دروستكردنی پردێك.

بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئێران رونیكردەوە، بڕی 4 ترلیۆن ریاڵ بۆ ئەو پرۆژەیە تەرخان كراوەو بە تەواوكردنی ئەو هێڵە ئاسنینەش ئاسانكاری بۆ هاتوچۆكردنی گەشتیارانی نێوان عیراق‌و ئێران دەكرێت.


AM:10:12:21/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 386 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌