ئابووریی سعوودیه ئه‌مساڵ‌ له‌ لێواری داڕمانه‌


سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، ئابووریی سعوودیه ئه‌مساڵ‌ له‌ لێواری داڕمانه‌, بە پێی راپۆرتی ئەم سندووقە، ئابووریی سعوودیە ئەمساڵ ته‌نها له‌ سه‌دا سفر پۆینت دوو گه‌شه‌ ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی نوێترین پێشبینیه‌كانی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی،  به‌ كاریگه‌ریی كه‌م‌بوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له‌ جیهاندا، گه‌شه‌ی ئابووری سعوودیه‌ له‌ لێواری داڕمانه‌.

بە پێی راپۆرتەکە گه‌شه‌ی ئابووریی ئەم وڵاته له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا،  له‌ له‌سه‌دا سفر نزیك ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتیكدایه‌ كه‌ پێشتر سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌ پێشبینیی كردبوو كه‌ گه‌شه‌ی ئابووریی سعوودیه‌ بۆ 2019 له‌ سه‌دا یه‌ك پۆینت نۆ ببێت.


AM:09:45:17/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌