پێشه‌نگایه‌كی كشتوكاڵی له‌ تاران كرایه‌وه‌، شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیش به‌شدارن

سێهه‌مین پێشه‌نگای كشتوكاڵی بۆ نمایش كردنی ئامێره‌ كشتوكاڵیه‌كان له‌ تاران به‌رێوه‌چوو، كه‌ شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیش به‌شداری ئه‌و پێشه‌نگایه‌یان كردوه‌.

ئه‌حمه‌د كه‌لاری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، و سه‌رپه‌رشتیاری شانده‌كه‌ رایگه‌یاند: ''شانده‌كه‌مان پێكهاتووه‌ له كۆمه‌ڵێك له‌ كۆمپانیا كشتوكاڵیه‌كان و جوتیاران، كه‌ به‌شدارین له‌سێهه‌مین پێشه‌نگای كشتوكاڵی بۆ نمایش كردنی ئامێره‌ كشتوكاڵیه‌كان له‌ تاران''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ''ئه‌م پێشه‌نگایه‌ بۆ سێهه‌م جاره‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نوێنه‌ری كارگه‌  و كۆمپانیاكانی ئێران لێره‌ به‌شدارن و شاندی بازرگانی له‌ وڵاتانی دراوسێی ئێرانیشه‌وه‌ هاتوون و له‌ باشور ناوه‌راستی عێڕاقیشه‌وه‌ كۆمپانیا كشتوكاڵیه‌كان و جوتیاران به‌شدارن، زۆر به‌ گه‌رمیش پێشوازی له‌ شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كراوه‌''.

جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه‌ ''هیوادارین به‌شداری كردنی كۆمپانیا كشتوكاڵیه‌كان و جوتیاران له‌م جۆره‌ پێشانگایانه‌دا ببێته‌ هۆی به‌هێزكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ كوردستاندا بتوانن ئه‌زمونی وڵاتانی جیهان بگوازنه‌وه‌ بۆ كوردستان و سود له‌ ئامێره‌ كه‌ره‌سته‌ كشتوكاڵیه‌كان وه‌ربگرن بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ''.


PM:01:00:24/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌