وەزیری وزەی سعوودیە: داهاتە داراییەكانیشمان جێگیر دەبێت

عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی سعوودیە رایگەیاند  ''ئاستی هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان، گەڕاوەتەوە ئاستی پێش ئەو هێرشەی كە كرایە سەر هەردوو دامەزراوەکەی كۆمپانیای ئارامكۆ''.

بن سەلمان لە شاری جیددە رۆژئاوای سعوودیە بۆ رۆژنامەوانان دوا و وتی، ''كۆمپانیای ئارامكۆ بەڵێنداوە لە میانی ئەم مانگەدا لە رێگەی عەمباركراوەكانەوە، نەوت هەناردە بكات''.

وەزیری وزەی سعوودیە ئاماژەی بەوەیشكرد كە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە كۆتایی ئەم مانگەدا، دەگاتە ١١ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا و لە كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی داهاتووش دەگاتە ١٢ میلۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.

عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی سعوودیە وتیشی ''هەناردەكردنی نەوتمان لەم مانگەدا، هیچ گۆڕانكاریی بەسەردا نایەت و بەوەیش داهاتە داراییەكانیشمان جێگیر دەبێت''.



AM:09:48:19/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌