یەدەگی نەختینەی عێراق بۆ ٨٧ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە


راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە  ، ئاستی یەدەگی نەختینەی عێراق بۆ ٨٧ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.

مەزھەر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرایدەكات ، یەدەگی نەختینەی بانكی ناوەندی لە عێراق و یەدەگی حكومەت  بۆ ٨٧ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و بەبڕی ١٣ ملیار دۆلاریش زیادەی پارەداركردن تۆماركراوە.

ھاوكات  لە لیدوانێكی بۆ رۆژنامەی ئەلسەباح ئاماژەی بەوەشداوە  ، تۆماركردنی ئەو ژمارەیە بە ئەرێنی ھەژماردەكرێت و عێراق و وادەكات كە عێراق لە سەختترین دۆخەكانی ،توانای بەرگەگرتنی ھەبێت.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا ، كە لە ماوەی چارەكی كۆتایی ساڵ زیادەی پارەداركردنی لە نێوان ١٢ بۆ ١٣ ملیار دۆلار تۆماركردووە و زیادەی بەرھەمھێنانی بەرووبوومی ستراتیژی و پڕكردنەوەی خواتی نێوخۆ بوونە ھۆكار كە بڕی ١٠ ترلیۆن دینار بۆ بوودجەی گشتی بگەڕێتەوە كە ھاوردەكردن لە بازارە جیھانییەكان تەرخانكرابوو.


AM:10:19:17/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌