پرۆتۆكۆڵی لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان كوردستان و رووسیا واژۆ كرا

شاندێکی بازرگانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕوسیا پرۆتۆکۆڵی کاری ھاوبەشیان ئەنجامدا.

‎رێكەوتی ١٦/٩/٢٠١٩ پرۆتۆكۆڵی لێك گەیشتن لەنێوان دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان و پلاتۆنۆڤ فلادیمێر سەرۆكی ژووری بازرگانی مۆسكۆ واژۆ كرا، كە ئامانجی ئەم پرۆتۆكۆڵە پێشخستنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەردوو لایە، دواتر لۆگۆی رێزلێنان لە لایان سەرۆكی ژووری بازرگانی مۆسكۆ پێشكەش بە سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی كرا و هەروەها سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و جێگرەكەی لۆگۆی رێزلێنانیان بەخشییە سەرۆكی ژووری بازرگانی مۆسكۆ.

‎لە كۆربەندی دەرفەتەكانی وەبەرهێنان لە كوردستان لە سەرەتای كۆڕبەندەكە پلاتۆنۆڤ فلادیمێر سەرۆكی ژووری بازرگانی مۆسكۆ ووتەیەكی پێشكەش كرد و بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد دواتر دكتۆر دارا جەلیل خەیات ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە یاسایی وەبەرهێنان كرد لە هەرێمی كوردستان كە كەشوهەوایەكی لەبارە بۆ وەبەرهێنان بۆیە هیوای خواست كە كۆمپانیاكانی رووسیا بێن لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن دواتر سیروان محمد، جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە پەیوەندیە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و رووسیا كرد، دواتر ئامادەبوان گفتوگۆێكی فراوانیان ئەنجام دا. 
 
 
 



PM:11:55:16/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 170 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌