سفرەكانی سەر دراوی عیراقى لاده‌برێت

ئەندامێكى لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایده‌گه‌یه‌نێت ، گفتوگۆ لەسەر لابردنی سفرەكانی سەر دراوی عیراق كراوە.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: گفتوگۆ لەسەر لابردنی سفرەكانی سەر دراوی عیراق كراوە، بەڵام لە ئێستادا هەنگاوێكی پراكتیكی نییە، چونكە لابردنی سفرەكان بودجەیەكی زۆی پێویستە و عیراق ناتوانێت ئەو بودجەیە دابین بكات و سفرەكانی سەر دراو لاببات.

هاوكات لە ماوەی رابردووشدا بانكی نێودەوڵەتی لەگەڵ لابردنی سفرەكانی سەر دراو نەبوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: تێچووی چاپكردنی هەر پارەیەكی نەقدی عیراقی بڕی 4 بۆ 6 سەنتی تێدەچێت، لابردنی سفرەكانیش بەهێزیی پارەكە پیشان دەدات.


PM:05:27:14/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 149 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌