ڤۆکسواگن لۆگۆ دەگۆڕێت

ڤۆکسواگن کە کۆمپانیایەکی گەورەی ئاڵمانییە و یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل، بە بڕیارێکی لەناکاو لۆگۆ دەگۆڕێت.

کۆمپانیای بەناوبانگی ئەڵمانی ڤۆکسواگن بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل لۆگۆیە نوێیەکی خستەروو کە ماوەیەکە دەنگۆی بڕیاری دەرکرنی ئەو بڕیارەی لە رۆژەڤدا بوو.

جێگای باسە کۆمپانیاکە ئەم لۆگۆیەی لەگەڵ نمایشکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییە نوێکەی کە بە {ID.3} ناودەبرێت، لە پیشانگای ئۆتۆمبێلی فرانکفورت خستەروو.

هەڵبەت لۆگۆیە نوێیەکە شێوە سێ رەهەندییەکەی لەدەستداوە و بە شێوەیەکی سادە خۆی دەرخستووە.

 


PM:02:52:13/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 297 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌