هەناردەكردن لە پارێزگای سنەوە 13% زیادیكردووە


 فەرمانگەی گومرگەكانی پارێزگای سنە رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 5 مانگی رابردوودا 855 هەزراو 595 تۆن كاڵاو شمەكی ئێرانی بە بەهای 506 ملیۆن 802 هەزار دۆلار لە سنووری گومرگەكانی پارێزگاكەیانەوە، هەناردەی دەرەوەكراوە.

(بەختیار رەحمانی پور) بەرێوەبەری گشتی گومرگەكانی پارێزگای سنە رایگەیاندووە، لەماوەی 5 مانگی رابردوودا هەناردەی كاڵاو شمەكی ئێران بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی پێشتر لەڕووی كێشەوە لەسەدا 10و لە رووی داهاتەوە لەسەدا 13 زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رێگەی دەروازەی سنووری باشماخ‌و سەیرانبەنەوە بە كێشی 373 هەزارو 810 تۆن‌و بە بەهای 230 ملیۆن‌و 457 هەزار دۆلار كاڵاو شمەكی ئێرانی هەناردەی هەرێمی كوردستان‌و عیراق كراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، زۆرینەی ئەو كاڵایانەی لەو ماوەیەدا هەناردەكراوون، بەرهەمی كشتوكاڵی‌و پلاستیك‌و پیشەسازی كانزایی بوون.



PM:04:16:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌