لە سلێمانی بە سێ قۆناغ كاری شۆفێریی تاكسی ڕێكدەخرێت


بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بڕیاری قەدەغەكردنی كاری شۆفێریی تاكسی لەلایەن فەرمانبەرانەوە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سدیق محەمەد غەریب بەڕێوبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی راگەیاند ''ئەگەرچی بڕیاربوو لە داهاتوویەكی نزیكدا كاری شۆفێریی تاكسی لەو كەسانە قەدەغە بكرێت كە مووچەخۆری حكومەتن، بەڵام تا ئیستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكراوە، ئەویش بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان وەزاەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن''.

وتیشی، وەك بەڕێوبەرایەتیی گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی، لە داهاتوودا كاری شۆفێریی تاكسی ناوشاری سلێمانی و دەرەوەی شار بەسێ قۆناغ جێبەجێ دەكەن, له‌ قۆماغی یه‌که‌مدا بۆ شاری سلێمانی ته‌کسیه‌کان ده‌که‌ین به‌ ره‌نگی شین،  تاکسیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌کرێن به‌ ره‌نگی قاوه‌ی له‌ قۆناغی دوهه‌میشدا بۆ هه‌موو تاکسیه‌کانی ناوشاری سلێمانی کارتی کارکردن ده‌رده‌که‌ین به‌پێی رێنمایه‌کانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ له‌ قۆناغی سێهه‌میشدا ته‌کسیه‌کانی ناوشار له‌ چوارچێوه‌ی وێستگه‌ی تاکسیدا به‌ گوێره‌ی پێداویستی شوێنه‌کان رێکده‌خه‌ین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌ قۆماغی دووهه‌مدا کارتی کار کردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌رناکه‌ن که‌ موچه‌خۆرن.






AM:11:21:04/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 293 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌