دەستەی وەبەرهێنان راگەیەندراوێکی گرنگ دەربارەی هەلی وەبەرهێنان بڵاوکردەوە

لە نوێترین راگەیەندراویدا دەستەی وەبەرهێنان ژمارەیەک هەلی وەبەرهێنانی بۆ ئارەزوومەندانی ئەنجامدانی پڕۆژە راگەیاند.

دەستەی وەبەرهێنانی سەربە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پێگەی فەرمی خۆیدا راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هەلی وەبەرهێنان بۆ ئارەزوومەندانی ئەنجامدانی پڕۆژە بڵاوکردەوە.

لە دەقی راگەیەندراوەکەی دەستەی وەبەرهێناندا هاتووە:

''دەستەکەمان ١١٨ پڕۆژەی وەبەرهێنانی لە گشت  بوارەکانی وەبەرهێنان هەڵوەشاندووەتەوە، داوا لە وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەکەین ئەوانەی ئارەزووی ئەنجامدانی پڕۆژە دەکەن، بەتایبەت لە بوارەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتوگوزار سەردانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بکەن لەماوەی ١٥ رۆژدا''.


AM:10:42:04/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌