دەروارەیەكی سنوری لەنێوان ئێران و عێراق دەكرێتەوە


دەروازەی سنوری سۆمار لەنێوان پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان و مەندەلی لەئایندەیەكی نزیكدا دەكرێتەوە و جموجۆڵی بارزگانی و ئاڵوگۆڕی شمەك لەدەروازەكەوە دەستپێدەكاتەوە.

كێوان كاشفی پارێزگاری كرماشان رایگەیاندوە، دەروازەكە ماوەی چەند مانگێكە بەهۆی هەڵەی چەند كارمەندێك لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بڕیاری داخستنی دراوە، بەڵام بەهەوڵی لێپرسراوانی پارێزگای كرماشان گفتووگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بۆ دووبارە كردنەوەی دەروازەكە بەردەوامە.

وتیشی: حكومەتی عیراقی رەزامەندی بەدووبارە كردنەوەی نیشانداوە، دوای تەواوبوونی رێكارە ئیدارییەكان حكومەتی عیراقی ڕەزامەندی لەسەر كردنەوەی دەدات.

بەوتەی پارێزگاری كرماشان دەروازەكە ناوەندی سەرەكی ئاڵوگۆڕی بازرگانی كرماشانە لەگەڵ ناوچەكانی باشور و ناوەڕاستی عیراق.


PM:03:37:02/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 398 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌