هۆكاری گرانبوونی نرخی مریشك ئاشكرا دەكرێت

كۆمەڵەی كێلگە پەلەوەڕییەكانی كوردستان/ لقی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  هۆكاری گرانبوونی نرخی مریشك ئاشكرا دەكات.

 لەراگەیەندراوێكدا كۆمەڵەی كێلگە پەلەوەڕییەكانی كوردستان/ لقی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە رایانگەیاندووە،   ئێمە وەك كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان لەھەرێمی كوردستان كە لەئێستادا نوێنەرایەتی خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەین توانیومانە بەرھەم ھێنانی مریشكی زندوو لە ناوخۆدا بەتەواوەتی بازاڕەكانی پێ پڕبكەینەوە لەخواستی بازاڕ زیاتربێت.

ئاماژە بەوەش دەدەن، دەمانەوێت لەڕێگەی ئەم بەیاننامەیەوە ھەموو لایەك لەوە ئاگاداربكەینەوە كە ھۆكاری گرانبونی نرخی مریشك پەیوەستە بە نەبونی بەرھەم لە ناو كێڵگە پەلەوەریەكان بەھۆی بەردەوامی زیانی خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان كەوازیان ھێناوە لە بەرھەمھێنان.

دەقی بەیاننامەكە... 

بەیاننامەی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان 

بابەت/ ھۆكاری گرانبونی نرخی مریشك

ئێمە وەك كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان لەھەرێمی كوردستان كە لەئێستادا نوێنەرایەتی خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەین توانیومانە بەرھەم ھێنانی مریشكی زندوو لە ناوخۆدا بەتەواوەتی بازاڕەكانی پێ پڕبكەینەوە لەخواستی بازاڕ زیاتربێت.

دەمانەوێت لەڕێگەی ئەم بەیاننامەیەوە ھەموو لایەك لەوە ئاگاداربكەینەوە كە ھۆكاری گرانبونی نرخی مریشك پەیوەستە بە نەبونی بەرھەم لە ناو كێڵگە پەلەوەریەكان بەھۆی بەردەوامی زیانی خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان كەوازیان ھێناوە لە بەرھەمھێنان.

لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنین ھۆكاری سەرەكی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ٪‏٤٥ ھۆڵی كێڵگە پەلەوەریەكان لەلایەن خاوەنەكانیان داخراوە ئەمەش بەھۆكاری ئەو زیانە زۆرەی بەریان كەوتووە و حكومەت پشتیوانیان نەبووە، وە لە ٪‏٢٥ خاوەن ھۆڵەكان جوچكیان دەست ناكەوێت تا بیخەنە ناو ھۆڵەكان وە خاوەن مەفقەسەكان دەڵێن تا ٢٥ ڕۆژ ناتوانن جوچك بۆ خاوەن ھۆڵەكان دابین بكەن وە نرخی جوچك بۆ ١٥ سەنت بەرز بۆتەوە.

بۆیە ئێمە لە ڕێگەی ئەم بەیاننامەیەوە داواكارین لە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان كە لەسەرەوە ناومان ھێناون ئەم داواكاریانەمان جێ بەجێبكەن تا چیتر خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان زیانیان بەر نەكەوێت و ھاووڵاتیانیش بێ بەش نەبن لە مریشكی زندوو.

١- دیاریكردنی نرخ ، حكومەتی ھەرێم لیژنەیەك دروستبكات بڕو تێچوی مریشك دیاریبكات لەبەرھەم ھێناندا پاشان نوسینگەی تایبەت دروستبكرێت و حكومەت خۆی مریشكەكە بكڕێتەوە و دواتر بە فرۆشیارانی بازاڕی بدات و یەك نرخ دیاریبكرێت كە ئەمە باشترین ھاندانە بۆ خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان و ھاووڵاتیان.

٢- قەدەغەكردنی مریشكی بەستوو

٣- ھەرزانكردنی عەلەف و ئازادكردنی ھاوردەكردنی لەووڵاتانەوە بۆئەوەی تێچوی مریشك ھەرزانتربكەوێت لەسەر خاوەن كێڵگەكان و بەھەرزانیش بگات بەدەست ھاووڵاتیان.

٤- دانانی لیژنەی چاودێری لەسەر ھاوردەكارانی عەلەف و دەرمان.

٥- پشتیوانیكردن و بازاركردنەوە بۆ بەرھەمی ناوخۆی.

ھیوادارین ھەموو لایەك ھاوكارمانبن لەسەرخستنی كەرتی پەلوەری لە ھەرێمی كوردستاندا.

كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی كوردستان/ سلێمانی



PM:03:20:22/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 331 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌