ئه‌حمه‌د كه‌لاری: پابه‌ند نه‌بوونی مه‌رزه‌كانی عێراق به‌ یاسایی رێكخستنی گومرگ جوڵه‌ی بازرگانی له‌ مه‌رزه‌كانی كوردستان دابه‌زاندوه‌


ئه‌حمه‌د كه‌لاری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و نێونه‌ری بازرگانانی گه‌رمیان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا ورده‌کاری ڕه‌وشی ده‌روازه‌ سنوریه‌کان و ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ی ڕوبه‌رووی بازرگانان ده‌بێته‌وه‌ باس ده‌کات و داواکاری له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان هه‌وڵی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان بده‌ن

ناوبراو ده‌ڵێت ''پابه‌ند نه‌بوونی مه‌رزه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌ یاسایی رێكخستنی گومرگی جوڵه‌ی بازرگانی له‌ مه‌رزه‌كانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاندوه‌ .

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات، بۆ نمونه‌ جپس پێشتر دوو ته‌ن و ٧٠٠ كیلۆ جبس گومرگه‌كه‌ی نه‌ گه‌یشته‌ ٢٠٠ هه‌زار به‌ڵام ئێستا گومرگه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار دیناره‌.
 



AM:11:54:20/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌