وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: بۆ چوار ساڵی داهاتوو كاری سه‌ره‌كی ئێمه‌ پاراستن و زیادکردنی به‌رهه‌می ناوخۆیه‌

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ده‌یانه‌وێت په‌ره‌ به‌به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆیی بده‌ن به‌تایبه‌ت دوای ناره‌زایی جووتیاران له‌ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ بازاره‌كانی كوردستان.

حسێن حه‌مه‌كه‌ریم، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "له‌م وه‌رزه‌دا به‌رهه‌می هه‌نجیر و سێو باجی زیاتری له‌سه‌ر داده‌نرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێت، له‌دوای دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌م و راگه‌یاندنی هێڵی گشتی حكوومه‌ت هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به‌وه‌زاره‌تی ئێمه‌شه‌وه‌ خه‌ریكی دارشتنی پلانین بۆ چوار ساڵی داهاتوو كاری سه‌ره‌كی ئێمه‌ پاراستن و زیادکردنی به‌رهه‌می ناوخۆیه‌".

وتیشی: "وه‌زاره‌تەکانی ناوخۆ و دارایی و ئیداره‌ی خۆجێی پارێزگاكان ده‌بێت هاوكارمان بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌".


PM:05:10:14/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 77 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌