"هاتوچۆی‌ گه‌شتیار لەدەروازەی سنوریی باشماخ به‌رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیادیكردووه‌"

بەڕێوەبەری گومرگەکانی پارێزگای سنە ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ هاتوچۆی‌ گه‌شتیار لەدەروازەی سنوریی باشماخ به‌رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیادیكردووه‌.

بەختیار رەحمانی پور، بەڕێوەبەری گومرگەکانی پارێزگای سنە بەئاژانسی فەرمی ئێرانی راگەیاندووه‌، لەچوار مانگی سەرەتای ساڵی نوێی هەتاوی لەئێران، 192 هەزارو 698 کەس لەرێگەی باشماخەوە چونه‌ته‌ نێو ئێران لەکاتێکدا ئەو رێژەیە لەچوارمانگی یەکەمی ساڵی رابردو 99 هەزارو 991 کەس بون.

ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، "196 هەزارو 72 کەس لەو ماوەیە لەسنوری باشماخەوە گەشتیان بۆ دەرەوەی ئێران کردووە کە بەراورد بەچوار مانگی یەکەمی ساڵی رابردو 96% زیادیکردووە".


PM:04:02:11/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌