به‌فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌رزێك له‌ نێوان عێراق و ئێران داخرا

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانی بۆ داخستنی خاڵی سنوری سومار- مه‌نده‌لی، له‌سنوری پارێزگای دیاله‌ ده‌ركرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ، له‌هێزه‌كانی پۆلیسی كومرگی دیاله‌، رایگه‌یاندوه‌: "له‌سه‌ر فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق خاڵی سنوری سومار- مه‌نده‌لی داخراوه‌، كه‌ خاڵێكی گرنگ و ره‌سمی نێوان هه‌ر دووڵاتی عیراق- ئێرانه‌".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ته‌واوی فه‌رمانبه‌ره‌كانی گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ خاڵی سنوری مه‌نزریه‌و تاكو ئێستا هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ دیار نیه‌".


PM:05:03:10/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌