شاندێکی بازرگانیی عێراق سەردانی‌ رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد


یاداشتی لێک تێگه‌یشتنی هاوکاری له‌ نێوان پارێزگەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتی عێراق واژۆ ده‌کرێت.

شه‌عبان فرووته‌ن, سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، ڕاگه‌یاندووە، شاندێکی بازرگانی و ئابووریی عێراق به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کان و په‌ره‌پێدانی هاوکارییه‌کان سه‌ردانی ئیلامیان کردووه‌.

فرووته‌ن ئاماژە بەوەش کردووە که‌ له‌م سه‌ردانه‌دا یادداشتی لێک تێگه‌یشتنی هاوکاری له‌ نێوان ژووری بازرگانی ئیلام و وڵاتی عێراق واژۆ ده‌کرێت.

سه‌رۆکی ژووری بازرگانی ئیلام به‌ ئاماژه‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پارێزگای ئیلام له‌ ڕووی ئابووری و بازرگانییه‌وه‌ وتی، پێشوازی له‌ وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی له‌ به‌شه‌ جیاجیاکاندا ده‌که‌ن.



AM:11:16:08/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌