حكوومه‌تی هه‌رێم رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربانی دیار كرد

وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی پشووی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت وعێراق وجیهان بەگشتی دەکەین.

بەو بۆنەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی رادەگەینێت لە رۆژی یەکشەمەوە  رێکكەوتی 11/8/2019 تا رۆژی  پێنجشەمە رێکكەوتی 15/8/2019 لە گشت فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

جوتیار عادل
وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان 


PM:09:44:07/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌