ئەمرۆ زێر بەرزترین ئاستی خۆیی لە شەش ساڵی رابردودا تۆمار کرد


ئەمرۆ نرخی‌ زێر بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازارەکانی جیهان زیادی کرد نرخی یەك ئۆنسەی زێر لە بازارەکانی جیهان  گەیشتە 1488 دۆلار.

شایەنی باسە لە ماوەیی  شەش ساڵی رابردودا ئەمە بۆ یەکەم جارە زێر بگاتە ئەم نرخەی ئێستا بەرزترین ئاستە بەخۆیەوە دەبینی لە کۆتا شەش ساڵی رابردودا.

 جێگایی ئاماژەیە نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەی خوارەوەیە:

نرخی یەک مسقال زێڕی عەیار(٢١) لە بازارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەرامبار بە ٢٥٣هەزار دیناری عێراقییە.

نرخی یەک مسقال زێڕی عەیار(١٨) ٢٢٠ هەزار دیناری عێراقیە.

هەروەها نرخی یەک لیرە ٣٧٢ هەزار دیناری عێراقیە.

هاوکات نرخی وەرگرتنی زێری شکاو لە لایەن زێرنگرەکان بەم شێوەی خوارەوەیە: 

زێری خەلیجی عەیار (٢١) مسقالی به ٢٤١ ھەزار دیناری عراقی وەردەگیرێ.

زێری عراقی عەیار (٢١) مسقالی بە ٢٣٨ ھەزار دیناری عراقی وەردەگیرێ


PM:05:38:07/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌