سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە عێراق.. “فریا نه‌كه‌ون خه‌رجیه‌كان زیاد دەکەن”

سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى هۆشداری ده‌داته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق و دەڵێت، ''گه‌ربێتوو به‌پێى بودجه‌ى ساڵى 2019 خه‌رجیه‌كان به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ساڵانى داهاتوودا عێراق به‌ره‌وپێشچوونى ئابورى به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت''.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 30ی ته‌موزى 2019، تۆڕى "بابلک فاینانسی ئینتەرناشناڵی ئابوری بڵاویكرده‌وه‌، سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى هۆشدارى ئه‌وه‌یداوه‌، ''ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق هه‌موارى یاسایى دارایى و ماده‌كانى بودجه‌كه‌یان نه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وا خه‌رجیه‌كانى  عێراق ده‌گاته‌ نزیكه‌ى 25% ى خه‌رجى ساڵانه‌، به‌وه‌ش عێراق ڕووبه‌ڕووى چه‌ندین ئاڵنگارى پڕ مه‌ترسیى ده‌بێته‌وه‌ و بارودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تیش توشى كێشه‌ و گرفت دەبێتە کە زیاترە له‌و دۆخه‌ سه‌خت و ناهه‌موارییه‌ى كه‌ ئێستا تێدا ده‌گوزه‌رێت''.

سندوقى دراوى نێو ده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه‌، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره‌كان له‌دواى كۆتایێهاتنى شه‌ڕى داعش به‌ خاوى به‌رێوه‌ده‌چێت و ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێداویستى بۆ به‌ره‌وپێشچوونى  ناوچانه‌  وایكردووه‌ خواستیان له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ خزمه‌تكردن له‌ ناوچه‌كانى تر زۆرتربێت، هه‌روه‌ها لاوازى داموده‌زگاكانیش به‌ڕوونى له‌و ناوچانه‌دا دیاره‌.

به‌ وته‌ى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى، نرخى نه‌وت جێگیر نییه‌ و پەیوەندییە جوگرافیاییە سیاسییەکانی عێراق  ڕۆڵى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر كه‌رتى ئابوریه‌كه‌شى هه‌یه‌ و به‌ ئاسانى ڕوداوه‌كانى ناوچه‌كه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر داده‌نێین'.


PM:03:35:30/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 215 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌