ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌ کرایه‌وه‌

له‌ بینایی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌رپه‌رشتیار و دوو جێگری سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵبژێران.

له‌ مه‌راسیمێکی ئازاد و دیموکراسیانه‌دا به‌ ئاماده‌بوونی دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆکی ژووره‌ بازرگانیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان‌و سیروان محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کان و سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و نه‌وزاد غه‌فور جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی و حه‌مید عه‌بدوڵا و عابد ئه‌‌‌حمه‌د ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ولێر و شڤان عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌مینداری یه‌کێتی ژووره‌ بازرگانیه‌کانی کوردستان و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و که‌سایه‌تیه‌کانی ئه‌و شاره‌  سه‌رۆک و جێگر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵبژێران و ئه‌مرۆ ده‌ستبه‌کار ده‌بن.

ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌مرۆوه‌ ده‌ست به‌کارده‌بێت و رێکخستنی کاروباری بازرگانی و پیشه‌سازی شاره‌که‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن، یه‌کێتی ژووره‌ بازرگانییه‌کانی کوردستانیش وێرای پیرۆبایی، به‌ڵێنیان دا به‌ته‌واوی پشتیوانی کاره‌کانی ژووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه‌ بکه‌ن.
 
وتەی سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی لە دوای دیاریکردنی سەرپەرشتیاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە:




PM:12:51:24/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌