كارگەیەكی ڕیسایكلین لە سلێمانی بەپارە خاشاكی پلاستكی لەماڵان دەكڕێتەوە‌


بۆ یەكەمجار كارگەیەكی ڕیسایكلین لە سلێمانی بەپارە خاشاكی پلاستكی لەماڵان دەكڕێتەوە‌و لەناوخۆدا سودیان لێوەردەگرێت‌و بەشێكیشی هاوردەی دەرەوە دەكات، بەمەش جگە لەوەی زیاتر لە ١٠٠ كەسی خستووەتە كار هاوكات ساڵانە ملیۆنەها دۆلار دەهێنێتەوە هەرێمی كوردستان.

جەبار چوارتایی، ماوەی چەندین ساڵە خۆیی‌و ستافێك لەكرێكاری ناوخۆیی كاری كۆكردنەوەی پاشماوەی پلاستكی دەكات، ئەو بەهاوكاری ستافەكەی جاران پاشماوەی پلاستیكی ماڵان كۆدەكردەوە‌و  هاوردەی دەرەوەی دەكرد، بەڵام ئێستا ڕەوانگەی خۆی بۆ كاركردن گۆڕی كارگەیەكی نوێی ریسایكلینی دامەزراند، پاشان ئەو ئێستا جگە لەكۆكردنەوە خاشاكی پلاستیكی تانجەرۆ، هاوكات بەپارە پلاستیك لەماڵان دەكڕێتەو.

جەبار چوارتایی لەبارەی كارەكەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئێستا ئەوان بەخۆڕایی بێت یان بەپارە كاردەكەن بۆ ئەوەی پلاستیكی ماڵان كۆبكەنەوە‌و دووبارە ریسایكلینی بكەن، ووتی "بەشێك لەو پلاستیكەی وەریدەگرن، لەناو كارگەكە دووبارە دەیكەینەوە بە مەوادی سەرەتایی بەشەكەی دیكەش هەناردەی توركیای دەكەین‌و پارە دەهێنێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان‌و پاشان كۆمەڵێك كرێكاری زۆر بەم كارەوە مەشغوڵن‌و نانی لێدەخۆن".

بەڕێوەبەری كارگەی چوارتا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات بودجەی سەرەتای ئەو كارگەیەیی هێناویانەتە كوردستان خۆی لە هەشت هەزار دۆلار دەدات‌و ڕۆژانە كاری ئەوەیە پلاستێك لەهاوڵاتیان دەكڕێتەوە بەشێكی دەكات بە مەوادی سەرەتاییی كارگە‌و بەشەكی دیكەشی بۆ دەرەو دەنێرێت، ووتی "ئێستا خەڵكێكی زۆر پلاستیك بۆ كارگەكەمان دەنێرێت، بەشێك لەو پلاستیكە تۆنی ١٧٠ هەزار‌و هەشە ٢٠٠ هەزاری پێدەدەین، بۆیە خەڵك شتی خراپ هاوردە دەكات بەڵام بەپێچەوانەوە شتی خراپی وڵاتەكەمان هەناردەی دەرەوە دەكەین هەم خەڵك ڕزگار دەكەین لەپاشماوەی پلاستیكی هەمیش پارە دەهێنینەوە بۆ وڵاتەكەمان".

ئەحمەد یەكێكە لەو كرێكارانەی ئەو ڕۆژانی پشووی كاری ئەوەیە پلاستیك كۆبكاتەوە، بۆیە دەگەڕێت‌و بەماڵاندا‌و پاشان لەو شوێنانەی پاشماوەی تێدایە هەمان كاردەكات، ئێستا بۆ ئەحمەد كە قوتابیە ئەم كارە وەكو سەرچاوەی بژێوی لێهاتووە، ووتی "دەیان كەسی وەكو من لە سلێمانی نانیان لەسەر ئەم كارەیە، كارەكەش ئەوەیە پلاستیك كۆدەكەینەوە‌و پاشان دەیفرۆشین بەكارگە‌و ئەو شوێنانەی پێویستیانە".

وڵاتانی جیهان بۆ  بەرگرتن لە پیسبوون ژینگەكەیان ساڵانە ملیۆنەها تۆن پلاستیكی پاشەڕۆ هاوردەی دەرەوە دەكەن، وڵاتانی دەوڵەمەند‌و پیشەسازیی وەك ئەمریكا ئەڵمانیا‌و ژاپۆن ساڵانێكی زۆرە پاشەڕۆی  پلاستیكیی بە چین دەدەن، بەگوێرەی توێژینەوەكان لە ساڵی 1992 ەوە چین 145 ملیۆن تۆن پاشەڕۆی پلاستیكیی وەرگرتووە بەوەش سەدان ملیۆن دۆلار داهاتی ئەو وڵاتەبووە، بەڵام لەساڵی ٢٠١٨وە چین مەترسی خۆی لەوكارە ڕاگەیاند ووتی "بەكاتی هاوردەكردنی پلاستیك ڕادەگرین".

لەهەرێمی كوردستان ڕۆژانە ٧ هەزار تۆن پاشماوە هەیە لەو بڕەش %٤٠ی پاشماوەی خۆراكی دەگرێتەوە كە پێكهاتووە لە پلاستیك‌و جۆرەكانی، بەڵام ریساكلین تائێستاش نەبووەتە خەمی بەرپرسانی هەرێمی خەمی ژینگەیی بەخەمێكی لاوەكی وەسفدەكەن، كە هەم سودی ژینگەیی هەیە‌و هەمیش لە چالاككردنی گەڕی ئابوری سودی دەبێت، بۆیە لەشارێكی گەورەی وەكو سلێمانی تائێستا تۆنها یەك گارگەی بچوكی "ریسایكلینی هەیە".

مەعروف مەجید، سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە باوەڕی وایە تائێستا ئەم خەمە لای بەرپرسانی هەرێم دروستنەبووە كە لەڕێگەی ریساكلینەوە ژینگەی كوردستان بپارێون، كە خەمی ئەوان لەم بوارەدا ژینگەیە، بەڵام سودێكی گەورەشی هەیە، ووتی "دروستكردنی كارگەی ریساكلین سودێكی گەوەری ئابوری دەگەیەنێت".

سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە پێی وایە لەهەرێمی كوردستان هەنگاوەكانی پرۆسەی ریسایكلین هەنگاوی بچوكن‌و لە قۆناغی جیاكردنەوەی ماددەكان تیناپەڕێت ئەو هیوای خواست كارگەی گەورە دابنرێت جگە لەجیاكردنەوەی پاشماوە پلاستیەكان ئەم كارگانە ڕۆڵ بگێڕن بۆ دوبارە كردنەوەیان بەماددەی سەرەتاییی، ووتی: "ئەم كارە ڕێگری دەكات لە چونە دەرەوەی ساڵانە ملیۆنەها دۆلاری كارگەكانی كوردستان بۆ مەوادی سەرەتایی".

ساڵانێكی زۆر نەخشەكێشراوە بۆ وەبەرهێنان لەبواری پلاستیكی، بەڵام تائێستا نەخشەكان نەچوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە هاوكاتی ئەوەش بەهۆی سوتان‌و بڵاوبونەوەی پاشماوە ژەهرەكانی پلاستیك‌و پاشەڕۆكانی دیكە هەوای كوردستان پیسبووە تۆندروست نیە بۆ ژیان، بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی.

ژیان


AM:11:04:24/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌