نوسینگه‌یه‌كی ئێرانی ده‌یه‌وێت بڕی ٥٠ دۆلار له‌ دیوی هه‌رێمی كوردستانی مه‌رزی باشماخ له‌ بازرگانان وه‌ربگرێت


دوایی ئه‌وه‌ی به‌ هه‌وڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی نوسینگه‌یه‌ك له‌ مه‌رزی باشماخ  له‌دیوی ئێران كاره‌كانی راگیرا و رێگه‌ی پێنه‌درا پاره‌ له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ وه‌ربگرێت كه‌ به‌شێوه‌ی ترانزێتی دێنه‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، له‌ئێستادا هاتۆته‌ دیوی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یه‌وێت بڕی ٥٠ دۆلار  له‌و  بارهه‌ڵگرانه‌ وه‌ربگرێت كه‌ به‌شێوه‌ی ترانزێتی دێنه‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ بگێرێته‌وه‌ بۆ  حكومه‌تی هه‌رێم.

به‌رپرسانی ئێران له‌مه‌رزی باشماخ به‌ فه‌رمی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ ڕێگه‌ به‌ هیچ نوسینگه‌یه‌ك ناده‌ن پاره‌ له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ وه‌ربگرێت كه‌ به‌شێوه‌ی ترانزێتی دێنه‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئه‌و نوسینه‌گه‌یشی دانرابوو دوایی په‌یوه‌ندیكردنی سیروان محه‌مه‌د, سه‌رۆكی ژوور به‌ به‌رپرسانی مه‌رزی باشماخ له‌ دیوی ئێران، نوسینگه‌كه‌ ده‌ركراو رێگه‌ی پێ نادرێت چیتر پاره‌ له‌ بازرگانان وه‌ربگرێت.

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ''دوایی  ئه‌وه‌ی توانیامان به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران نوسینگه‌یه‌ك كه‌ به‌ نایاسایی پاره‌ی له‌ بازرگانانی كوردستان وه‌رده‌گرت داخه‌ین، له‌ئێستادا ئاگادارین كه‌ ئه‌و نوسینگه‌یه‌ به‌ نیازه‌ بێته‌ دیوی هه‌رێمی كوردستانی مه‌رزی باشماخ و ٥٠دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی پاره‌ له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ وه‌ربگرێت كه‌ به‌شێوه‌ی ترانزێتی دێنه‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌رجه‌م بازرگانان و خاوه‌نكاران دڵنیاده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌رزی باشماخ گفتوگۆی كردوه‌ و پیان ڕاگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ نوسینگه‌یه‌كی ئێرانی ناده‌ن له‌ دیوی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ له‌ بازرگانان وه‌ربگرێت.



PM:04:18:18/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 282 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌