عێراق یاداشتێکی وەبەرهێنانی گاز لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی واژۆ دەکات

وەزارەتی نەوتی عێراق یاداشتێک بۆ وەبەرهێنانی گازی سروشتی، لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی، واژۆ دەکات.

عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراقی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17-7-2019، سامر غەزبانی وەزیری نەوت و نوێنەری کۆمپانیای (وهنیول)ی ئەمریکی، یاداشتێکی لێک تێگەیشتن واژۆ دەکەن.

بەپێی یاداشتەکە، کە دواتر دەگۆڕدرێ بۆ گرێبەست، کۆمپانیا ئەمریکییەکە وەبەرهێنان لەو گازە سروشتییە دەکات، کە لە پێنج کێڵگەی نەوتیی بەسرە لەگەڵ نەوت، دێتە دەرەوە.


AM:11:25:17/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 47 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌