له‌ سلێمانی به‌هۆی‌ گه‌رماوه‌ خواست لەسەر سەهۆڵ له‌ زیادبوندایه‌


لە وەرزی هاویندا پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان و عێراق زیاتر بەرەو هەڵكشان دەچێت، ئەمەش وای كردوە پێداویستی كاسبكاران و هاوڵاتییان بە سەهۆڵ زیاتر بێت.

هه‌ر لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما، وادەی پێدانی كارەبای نیشتمانییش لە لایەن حكومەت بە هاوڵاتییان و بازاڕ و كارگەكان كەمتر بوەتەوە، ئەوەش وای كردوە بازاڕی كارگەكانی بەرهەمهێنانی سەهۆڵ گەرمتر ببێت. لە شاری سلێمانی لەئێستادا چەندین كارگە رۆژانە سەهۆڵ بەرهەم دەهێنن.

سەهۆڵ لەم وەرزی گەرمای هاوینەدا پێداویستییەكی سەرەكی هاوڵاتییان بە گشتی و ئەو كاسبكار و دوكانانەیە كە كارەكانیان بەبێ‌ سەهۆڵ بەڕێوە ناچێت، بەتایبەت ساردەمەنی و گۆشت فرۆش و چێشتخانە و هۆتێل و چایخانە و ماسی فرۆشەكان.

كارگەی سەهۆڵی كاژاو نزیكەی (40) ساڵە لە سلێمانی كاردەكات، خاوەنی كارگەكە باس لەوە دەكات بەكارهێنانی سەهۆڵ و بەرهەمهێنانی سەهۆڵ لە كارگەكەیاندا بەپێی پێویستی بەكارهێنەرانی سەهۆڵە، رۆژانەش تا چەند خواستیان زیاتر بێت بڕێكی زیاتر سەهۆڵ بەرهەم دەهێنن.

لەئێستادا بە هۆی دروستبونی كێبڕكێ‌ لە نێوان كارگەكانی بەرهەمهێنانی سەهۆڵ لە سلێمانی، نرخی یەك قاڵب سەهۆڵ بە (750) دینارە، خاوەن كارخانەكان باس لەوە دەكەن دروستبونی كێبڕكێ‌ زیانی لە كارەكەی ئەوان داوە و نرخ زۆر دابەزیوە.  


AM:11:10:17/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 59 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌