جێگری سەرۆک‌کۆماری ئێران: دۆخی ئابووریی وڵات خراپه


جێگری سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت بەراورد بە تەمەنی دەیان ساڵەی کۆماری ئێسلامی ئێران ئیستا دۆخی ئابووریی وڵاتەکەی خراپە و داوای خۆڕاگری لە خەلکەکەی دەکات.

ئێسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە گۆشارە ئابووریەکانی سەر وڵاتەکەی رایگەیاند، دۆخی ئێستای ئێران بە بەراورد بە سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی لەگەڵ عێراق کە زیاتر لە سەدا٥٠ بودجەی کورتی هێنابوو، خراپترە.

ئێسحاق جەهانگیری، لەبارەی لاوازبوونی سەرچاوە ئابووریەکانی ئێران هۆشداری دەدات و دەڵێت، بە بەراورد بە تەمەنی چل ساڵەی کۆماری ئێسلامی ئەو گۆشارە ئابووریەی کە ئێستا بەرگەی دەگرن بە بێ‌وێنەیە.

جەهانگیری داواش لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات خۆڕاگر بن.



AM:10:20:09/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌