بودجە بۆ رێگەی "بێل ماوس و سپیل وای" دوکان تەرخاندەکرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری حکومەتی ھەرێم رەزامەندی پیشاندا لەسەر خەرجکردنی نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دینار بۆ سیاجکردن و کۆنکرێت کردنی رێگەی (بێڵ ماوس و سپیل وای) بەنداوی دوکان.

بەپێی نوسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران،قوباد تاڵەبانی رەزامەندی پیشانداوە لەسەر خەرجکردنی  بڕی ٢٩٧ ملیۆن و ٦٥٠ ھەزار دینار  پڕۆژەی ( سیاجکردن و کۆنکرێت کردنی رێگای "بێل ماوس و سپیل وای" دووکان و رێگاکە بەشێوەیەکی سەردەمیانە دروست بکرێت.

لەمساڵدا بەھۆی بارانبارینی زۆر ئاستی ئاوی دەریاچەی دووکان بەرز بویەوەو بۆیەکەمجار لەدوای ٣١ ساڵ ئاو لە بیل ماوسی بەنداوەکە سەر رێژی کرد، رۆژانەش سەدان ھاوڵاتی بۆ بینینی ئەو دیمەنە سەردانی (بێل ماوس و سپیل وای) بەنداوەکەیان دەکرد.


AM:11:40:08/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 85 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌