له‌ماوه‌ی دوو هەفتەی داهاتوودا مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن ده‌كرێته‌وه‌

پارێزگاری رایده‌گه‌یه‌نێت: هەر دوو دەوڵەتی ئێران و عێراق ڕێککەوتوون لەسەر کردنەوەی سنووری سەیرانبەنی بانە و بڕیارە له‌ماوه‌ی دوو هەفتەی داهاتوودا بکرێتەوە.

شاندێكی پارێزگای سلێممانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌ردانی شاری سنه‌یان كردوه‌ و چه‌ندین كۆبونه‌و یاداشتی لێكتێگه‌شتنیان له‌گه‌ڵ  بەهمەن مورادنیا، پارێزگاری سنه‌ واژوو كردوه‌ به‌مه‌بستی گه‌شه‌ پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كان.

بەهمەن مورادنیا، پارێزگاری سنه‌ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ''له‌ماوه‌ی دوو هەفتەی داهاتوودا مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن ده‌كرێته‌وه‌ كار و چالاكی بازرگانی تێدا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌''.

پارێزگاری سنه‌ سه‌باره‌ت به‌ دروستکردنی شارۆچکەی پیشەسازی هاوبەش لە نێوان سنه‌ و سلێمانی  وتی: بەمزوانە کۆمیتەی هاوبەشی دوولایەن پێکدێت بۆ ئەوەی جێگای کردنەوەی ئەم شارۆچکە دیاری بکرێت.

مەرزی سەیرانبەن، نزیكەی 35 كیلۆمەتر لەسەنتەری قەزای پێنجوێنی سەر بەپارێزگای سلێمانییەوە دوورە، هاوسنوورە لەگەڵ شاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان و لە سەرەتای ساڵی 2016وە بڕیار بوو بكرێتە دووەمین مەرزی نێودەوڵەتی سنووری قەزای پێنجوێن.


AM:11:51:07/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌