ئەو‭ ‬پیشەیەی‭ ‬لە‭ ‬ئافرەتەکانمانەوە‭ ‬بۆمان‭ ‬ماوەتەوە ‘‬وشککردنەوەی‭ ‬سەوزە‭’‬‬‬‬‬‬‬‬‬

وشککردنەوەی خواردنەکان، رێگایەکی زۆر کۆنە کە مرۆڤ بۆ پارێزگاری کردن لە خواردنەکان بۆ کاتێکی زیاتر بەکاری هێناوە. بەم هۆیەوە لە چەرخە سەرەتاکانەوە بەکارهێنراوە. ئەم رێگایە زۆربەی کات لەخۆیەوە لە سروشت روودەدات. جێگای ئاماژیە جۆرە جیاوازەکان لە کێڵگەکاندا لەخۆیەوە وشک دەبێتەوە و ئەمەش وا دەکات تا ماوەیەکی درێژتر بمێنێتەوە.

به‌ر له ‌سیسته‌مه‌كانی پیشه‌سازی وشككردنه‌وه‌، مرۆڤه‌كان سه‌وزه‌و میوه‌یان له ‌به‌رده‌م تیشكی خۆردا وشک دەکردەوە.

ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌رده‌می كۆن بكه‌ین، ئاشنای ئه‌وه ‌ده‌بین كه‌وا له‌رابردوودا بازاڕكردن و كڕینی شتومه‌ك وه‌ك سه‌رده‌می ئێستا نه‌بووه‌. ماڵه‌كان وه‌ك كۆگایه‌كی خواردنی لێده‌هات. له‌كاتێكدا كه‌ كۆگا و ژێرزه‌مینی خانووه‌كان له‌وه‌رزه‌كانی به‌هار و هاویندا جارێك پڕخواردن ده‌كران، به‌درێژایی زستان ئه‌و خۆراكانه‌ی هه‌ڵگیراوه ‌ده‌توانێت ماڵه‌كه به‌ڕێوه‌ببات.

نه‌ریتی وشككردنه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن ئافره‌تانی ماڵه‌وه ‌درێژه‌ی پێده‌درێت. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وەرزی هاوین كاری وشككردنه‌وه‌‌ بۆ سه‌وزه‌كانی بامیه ‌و بیبه‌ر و باینجان ده‌ستپێده‌كات.

زۆربه‌ی زۆری سه‌وزه ‌هاوینییه‌كان به‌پێی نه‌ریت له‌ژێر تیشكی خۆردا ئینجا به‌هه‌ڵواسین بێت یاخود به‌ریزكردنی له‌زەویدا به‌شێوه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، وشك ده‌كرێته‌وه‌. به‌مشێوه‌یه‌ش ئه‌و سه‌وزانه‌ی له‌وه‌رزی هاویندا وشككراوه‌ته‌وه‌، ده‌توانین به‌ئاره‌زوی خۆمان له‌وه‌رزی زستاندا به‌كاری بهێنین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا له‌هه‌ر وه‌رزێكدا بین ده‌توانین زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كاڵایانه ‌له‌ ماركێت و بازاڕه‌كاندا به‌ده‌ستبهێنین، هه‌ڵبه‌ت وشككردنه‌وه‌ی سه‌وزه‌ وه‌كو نه‌ریتێكی لێهاتووه‌و ناتوانرێت ده‌ستبه‌رداری بیت. به‌ڵام هه‌ر وه‌ك ده‌زاندرێت به‌تایبه‌تی له‌و كاتانه‌ی كه ‌كێشه‌كانی دارایی روو له‌مرۆڤه‌كان ده‌كات، خه‌ڵك ناتوانێت ئه‌و پێویستییانه‌ی كه‌وا ئاره‌زووی ده‌كات به‌ئاسانی ده‌سته‌به‌ری بكات. به‌م هۆیه‌وه ‌هه‌ندێك له‌خێزانه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی دارایی، وێڕای وشككردنه‌وه‌ی سه‌وزه‌و میوه ‌هه‌ڵده‌ستن به ‌وشككردنه‌وه‌ی خواردنه‌كانی وه‌ك گۆشت و په‌نیر.

به‌روبوومه‌كانی وەک؛ باینجان، بامیه‌، بیبه‌ر، ته‌ماته‌، فاسۆلیا، كوله‌كه‌، كه‌ره‌وز، سپێناغ و خه‌یار ئه‌و سه‌وزانه‌ن كه‌زۆرترین وشككردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجامده‌درێت.

ئافره‌تان، وشككردنه‌وه‌ی سه‌وزه‌ زیاتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن له وشككردنه‌وه‌ی میوه‌. به‌گشتیش وشككردنه‌وه‌ی باینجان و كوله‌كه ‌و خه‌یار بۆ خواردنی دۆڵمه‌یەکی بەتام داواكاری زۆری له‌سه‌ر ده‌بێت.

جیا له‌مه‌ یه‌كێك له‌و سه‌وزانه‌ی كه ‌وشك ده‌كرێته‌وه‌’بامیه‌’یه. به‌شی خوارەوەی بامییە کە‌لێده‌كرێته‌وه ‌و به‌یارمه‌تی ده‌رزی و داو ریزده‌كرێت. دواتر چه‌ند رۆژێك له‌به‌رده‌م خۆر راده‌گیرێت.

ئه‌گه‌ر هاتوو باس له‌شێوازی وشككردنه‌وه‌ی باینجان، كوله‌كه‌، بیبه‌ر و خه‌یار بكه‌ین، به‌شی ناوه‌وه‌ی ئه‌م سه‌وزانه ‌ده‌رده‌هێندرێت. ئینجا به‌رێگای داو و ده‌رزی ریزده‌كرێت و به‌هه‌مان شێوه‌ تاوه‌كو وشك ده‌بێته‌وه ‌له ‌به‌رده‌م خۆر داده‌نرێت. دواتر له‌شوێنێكدا كه‌ رێژه‌ی شێ-ی نه‌بێت بۆ وه‌رزی زستان هه‌ڵده‌گیرێت.

له‌كۆندا  به‌راده‌یه‌كی زۆر كاری وشككردنه‌وه‌یان ئه‌نجام ده‌دا. به‌ڵام له‌و بار و دۆخه‌ی ئێستا ئێمه‌ تێیداین له‌هه‌ر وه‌رزێكدا ده‌توانین هه‌موو جۆره‌ سه‌وزه ‌و میوه‌یێك ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. به‌مهۆیه‌وه‌ش ئه‌نجامدانی كاری وشككردنه‌وه‌ وه‌كو سه‌رده‌می كۆن گرنگی و تایبه‌تیێكی ئه‌وتۆی نه‌ماوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌كاری وشككردنه‌وه‌یان ئه‌نجام ده‌دا ژماره‌یان له‌كه‌مبوونه‌وه‌دایه‌.



PM:02:02:03/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 66 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌