هاوسەری فەرمانرەوای دوبەی لە بەریتانیا خۆی شاردۆتەوە

شازادە هەیا، هاوسەری شێخ محەمەد بن راشید ئال-مەکتوم، سەرۆکوەزیران و فەرمانڕەوای دوبەی لە بەریتانیا خۆی شاردۆتەوە و لە لەندەنی پایتەخت بەترسەوە دەژی.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری بی بی سی کە بڵاوی کردۆتەوە، شازادە هەیا-ی ٤٥ ساڵ یەکێک بووە لە شەش هاوسەرەکەی شێخ محەمەد بن راشید ئال-مەکتوم و مانگی رابردوو دوای ئەوەی بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری چووبووە ئەڵمانیا، دواتر چۆتە لەندەن.

هاوکات بەپێی هەواڵەکە شازادە هەیا بە ئەسڵ ئوردنییە و لە بەریتانیا خوێندوویەتی لە ناوچەی باخچەکانی کۆشکی کەنسینگتۆن لە ماڵێکدا دەژی کە بەهاکەی ٨٥ ملیۆن جونەهی ئیستەرلینیە.

شایەنی باسە لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە هۆکاری هەڵاتنی شازادە هەیا لە هاوسەرەکەی پەیوەندی هەیە بە هەڵاتنی لەتیفەی کچی ئەمیرەوە. لە کاتێکدا بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کەسانی نزیک لە شاژنەوە دەستکەوتوون هەیا زانیوێتی کە لەتیفە دەهێننەوە، بۆیە هەستی بە دڵنیایی نەکردووە و وڵاتی بەجێهێشتووە. هاوکات ئاماژە بەوە دەکرێت شازادە هەیا لە لەندەن ترسی ئەوەی هەیە لە لایەن ئیماراتەوە بیڕفێنن.


PM:01:48:03/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 369 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌