كۆمپانیایی هاوار سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كات


كۆمپانیایی هاوار بۆ به‌ره‌هه‌مهێنانی فلیم و كاری هونه‌ری سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد.

كۆمپانیایی هاوار بۆ به‌ره‌هه‌مهێنانی فلیم و كاری هونه‌ری سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژوور كۆبووه‌، به‌مه‌به‌ستی پێدانی پرۆژه‌یه‌ك بۆ پێشخستنی پیشه‌سازی فلیم له‌ شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان.

كۆمپانیایی هاوار بۆ به‌ره‌هه‌مهێنانی فلیم و كاری هونه‌ری داواكار بوو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پرۆژه‌كه‌یان تاوتوێ بكه‌ن و گفتۆگوی له‌سه‌ر بكه‌ن هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ن تاكو بتوانرێت به‌ره‌هه‌مهێنانی فلیم زیاتر پێشبخرێت.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیش ده‌ستخۆشیان له‌ كۆمپانیایی هاوار كرد و رایانگه‌یاند ''به‌ دڵنیایه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن و گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ پێشخستنی سینه‌ما له‌ كوردستان''.


PM:02:02:30/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌