شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌ به‌رلین چاویان كه‌وت به‌ ژماره‌یه‌ك بازرگانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا

شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌ به‌رلین له‌ دووهه‌مین رۆژدا به‌ژداریان كرد له‌ كۆنفراسنی عه‌ره‌بی - ئه‌ڵمانی كه‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌ده‌چێت.

له‌ دووهه‌مین رۆژی كۆنفرانسی عه‌ره‌بی - ئه‌ڵمانی شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی چاویان كه‌وت به‌ ژماره‌یه‌ك خاوه‌نكار و بازرگانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه‌ خۆشحاڵیان ده‌ربڕی به‌ به‌شداری كردنی شاندنی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و شانده‌كه‌ چاویان كه‌وت به‌ ضياء الدباس، بالويزى عيراق له ولاتى ئه‌ڵمانیا كه‌ داوایی كرد سه‌ردانى باڵوێزخانه‌ی عێراق بكه‌ن له‌ به‌رلین.
 
یاسین ڕه‌حیم، جێگری سه‌رۆكی  ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك گفتوگۆ كراوه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی بازرگانی و ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ كه‌رتی بازرگانی به‌شێوه‌یه‌كی باش گه‌شه‌ی كردوه‌، كه‌رتی پیشه‌سازی له‌به‌ره‌وپێشچون و گه‌شه‌كردندایه‌، بۆیه‌ داوامان له‌ خاوه‌ن كۆمپانیاكان و  وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌ڵمانی و به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه‌ كرد، گارگه‌كانیان له‌ كوردستان دروستبكه‌ن و پرۆژه‌ی پیشه‌سازی ئه‌نجام بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاك سروشتی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازی و حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق پشتگیری به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌كه‌ن.

كۆنفرانسی عه‌ره‌بی - ئه‌ڵمانی ساڵانه‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا رێكده‌خرێت، ئه‌مساڵیش له‌ ٢٢هه‌مین كۆنفراسدا شاندێك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كه‌ بانگێشتنامه‌ی تایبه‌تی بۆ هاتبوو به‌شدارن.


PM:06:54:26/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 230 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌