له‌ به‌رلین شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ باڵوێزی میسر كۆبووه‌

شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌ كۆنفرانسی عه‌ره‌بی - ئه‌ڵمانی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رّێوه‌ده‌چێت له‌گه‌ڵ باڵوێزی میسر كۆبووه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ٢٥\٦\٢٠١٩ دوایی كۆتایی هاتنی  كۆنفراسنی عه‌ره‌بی - ئه‌ڵمانی، شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌ به‌رلین له‌گه‌ڵ باڵوێزی میسر كۆبووه‌ له‌نزیكه‌وه‌ گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی په‌یه‌وه‌ندییه‌ بازرگانی و ئابوریه‌كانی نێوان میسر هه‌رێمی كوردستان باڵوێزی میسر سپاسی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد به‌و شانده‌ به‌شدارن، هیواشی خواست ساڵانه‌ به‌شدار بن له‌م كۆنفرانسه‌دا، داواشی كرد به‌رده‌وام بن له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانی نێوان میسر و هه‌رێمی كوردستان  تاكو قه‌باره‌ی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هه‌ردولا زیاتر بێت.

كۆنفرانسی عه‌ره‌بی - ئه‌ڵمانی ساڵانه‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا رێكده‌خرێت، ئه‌مساڵیش له‌ ٢٢هه‌مین كۆنفراسدا شاندێك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كه‌ بانگێشتنامه‌ی تایبه‌تی بۆ هاتبوو به‌شدارن، گرنگی ئه‌م كۆنفرانسه‌ش له‌وه‌دایه‌ سه‌رجه‌م زانیاریه‌كان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوری و بازرگانییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌خرێته‌ڕوو.

شانده‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ یاسین ڕه‌حیم، جێگری سه‌رۆكی  ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، بورهان عه‌لی عه‌بوڵا، ئه‌حمه‌د كه‌لاری، بابان حه‌مه‌ سور، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور.


PM:10:32:25/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌