یەكێتیی ژوورە بازرگانییەكانی كوردستان و ژووری بارزگانیی ئەمەریكا، یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد

یەكێتیی ژوورە بازرگانییەكان و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان و ژووری بارزگانیی ئەمەریكا، یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد و كۆنسووڵی ئەو وڵاتەش پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو مەبەستە راگەیاند و ئاماژەی دا، كە پێویستە هەردوولا بنەما ئابووری و پەیوەندییە ئابوورییەكانمان پتەو بكەین.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: لەشاری ھەولێر یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان لە میانەی پرێسكۆنفڕانسێكدا، بەئامادەبونی دکتۆر دارا جەلیل خەیات و نوێنەری ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و نوێنەری ژووری بازرگانیی ئەمەریكا رایانگەیاند، كە یاداشتێكی لێكتێگەیشتنمان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا واژۆ كرد.

ڕاشیگەیاند: وەكو هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ وڵاتانی چواردەور هەیە، بەردەوامیشن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دیكەیش پەیوەندیی بازرگانییان هەبێ و پەرەیان پێ دەدەن.

ئاماژەی بەوەشدا کە ستیڤن فەیگن كۆنسوڵی ئەمەریكا، پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو پڕۆسەیە دەربڕی و بە گرینگ ناوی برد، هاوكات جەختیشی لەوە كردەوە، كە پێویستە پەیوەندییە ئابوورییەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا پەرە پێبدەن و هەلی كار و پڕۆژەی زیاتر لە داهاتوودا دەبینین.


PM:09:46:23/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 255 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌